🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

لیژنەی دەستپاكی دیوانیە بۆ INA: بەرپرسان و بەڵێندەران بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیركران

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/24 19:17

دیوانیە - INA - سەفا عەزاوی

ئەمڕۆ هەینی لیژنەی دەستپاكی ئەنجومەنی پارێزگای دیوانیە دەستگیركردنی چەند كەسێكی تۆمەتبار بە گەندەڵی لەناو شارەوانی و لەنێو بەڵێندەران ڕاگەیاند.

سەرۆكی لیژنەكە ئەحمەد سگر باشات لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : هێزێكی ئەمنی هاوبەش كە پێكهاتبوو لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و شانەی سقوری هەواڵگری ، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی دەستپاكی فیدراڵی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان ئەنجامدا، لە ئەنجامدا چەند بەرپرسێكی شارەوانی دیوانیە دەستگیركرا، جگە لە كۆمەڵێك بەڵێندەر كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی.

باشات ڕوونیشیكردەوە : كە ئۆپەراسیۆنەكە دوای دۆزینەوەی دۆسیەی گەندەڵی بووە، ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزی دەستگیركردن دەستی بەسەر ئەو بەڵگەنامە و مۆرانەدا گرتووە كە گومانیان لێدەكرێت سەر بە شارەوانی دیوانییە بن كە لەبەردەستی تۆمەتباراندا بوون، سەرۆكی لیژنەكە دووپاتی كردەوە كە تا ئەم ساتەوەختە لێكۆڵینەوەی بەرفراوان بەردەوامە بۆ دیاریكردنی وردەكاری تەواوی ئەو ئۆپەراسیۆنە گەندەڵیانەی كە باسی لێوە دەكرێت، وەك ئامادەكارییەك بۆ ڕەوانەكردنی تۆمەتبار بۆ دەسەڵاتی دادوەری.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)