🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

حکومەتی عێراق ڕاپۆرتێک لەبارەی نێوەندگیری ئەمەریکا و ئێران ڕەت دەکاتەوە

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/24 18:29

حکومەتی عێراق ڕاپۆرتێکی نیویۆرک تایمزی ڕەتکردەوە کە تێیدا هاتووە ئێران پێشنیارێکی ئەمەریکای لە ڕێگەی عێراقەوە بۆ ڕێککەوتن پەسەند نەکردووە.

نوسنیگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، "سەبارەت بەو ڕاپۆرتەی کە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە 23ـی حەوتی 2026 بڵاوی کردووەتەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران دووپاتی دەکاتەوە کە بانگەشەکانی ناو ڕاپۆرتەکە بە تەواوی بێ بنەمان و هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕاستییەوە نییە."

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ عێراق، تۆم باراک، ڕاگەیێندراوەکەی حکومەتی عێراقی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هاوبەش کردووە و لەسەری نوسیوە، "عێراق بابەتەکەی ڕاست کردەوە."

ڕۆژی پێنجشەممە نیویۆرک تایمز ڕایگەیاند سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی زەیدی لە سەردانەکەیدا بۆ تاران پێشنیارێکی سەرۆک دۆناڵد ترامپی بۆ ڕێککەوتن پێشکەش بە ئێران کردووە، بەڵام بەرپرسانی ئێران ڕەتیان کردووەتەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی عەلی زەیدی سەرەڕای ڕەتکردنەوە ڕاپۆرتەکە، داوای لە میدیاکان کردووە وردبین بن لە ڕووماڵی بابەتەکان و پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵدا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)