بەغدا – INA
ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی و پارێزگاری نەینەوا، عەبدولقادر دەخیل، جەختیان لە گرنگیی چەسپاندنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان تەواوی پێکهاتەکانی نەینەوادا کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ خەزعەلی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه "ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی، لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازیی کرد لە پارێزگاری نەینەوا، عەبدولقادر دەخیل، و تاوتوێی ڕێگەکانی پشتیوانیکردنی پارێزگاکە و بەهێزکردنی هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانیان کرد."
شێخ خەزعەلی پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ بوژاندنەوەی واقیعی نەینەوا و خێراکردنی پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاذنانی دەربڕی، هاوكات جەختی لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی ئەمنی و بەهێزکردنی، و چەسپاندنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان تەواوی پێکهاتەکانی پارێزگاکەدا کردەوە، بە شێوەیەک کە تەباگریی کۆمەڵایەتی بەهێز بکات و تایەی گەشەپێدان و خزمەتگوزارییەکان بەرەو پێش ببات.
جەختیشی لە پێویستیی تەواوکاری و هاوئاهەنگیی هەوڵەکان لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی خۆجێیدا کردەوە، بۆ بەدیهێنانی پێشکەوتن و بوژانەوەی زیاتر.