بەدواداچوون –INA
بەرپرسانی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هۆشدارییان دا لە ئەگەری فراوانبوونی مەودای جەنگ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە: "هەڕەشەی حوسییەکان بۆ سەپاندنی گەمارۆ لە گەرووی بابولمەندەب، ڕەنگە ببێتە هۆی فراوانبوونی بازنەی جەنگەکە لە ناوچەکەدا."
ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەش کردووە کە پەرەسەندنی ئەم گرژییانە لەوانەیە فشارێکی زۆر بۆ سەر سوپای ئەمریکا دروست بکات و هێزەکانیان تووشی هیلاکی بکات