بەدواداچوون – INA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند کە ئێران لەم کاتەدا ئامادە نییە بۆ ئەنجامدانی هیچ ڕێککەوتنێک.
ڕۆبیۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: گفتوگۆی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کردووە، "پێویستە جەنگی خوێناوی لە ئۆکرانیا کۆتایی پێ بهێنرێت.
هەروەها ڕۆبیۆ ئاشکرای کرد"ئەگەر دۆخی ئێران بەم شێوەیە بەردەوام بێت، باجێکی قورس دەدەن؛ ئەوان لە ئێستادا ئامادە نین بۆ هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک لەگەڵماندا."
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێرانییەکان سەرەتا لەسەر شتێک ڕازی دەبن و دواتر داوای گۆڕینی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە دەکەن." وتیشی: "سیاسەتی تڕەمپ بەرامبەر ئێران لەسەر بنەمای 'چاو بەرامبەر چاو' دەبێت؛ تاران هەرچەندە لافی هێز لێ بدات، بەڵام لە ڕاستیدا دەناڵێنێت."