بەغدا – INA
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی کردەوە کە لە سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە باس لە دۆسیە جێبایەخەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکات.
زەیدی لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "X" کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ بەرەو تاران بەڕێدەکەوین بۆ ئەنجامدانی سەردانێکی فەرمی و دیداری بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران؛ مەبەست لە سەردانەکەمان گفتوگۆکردنە لەسەر مەلەفە هاوبەشەکان و پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوانمان، جگە لە ڕاوێژکردن سەبارەت بە پرسە ناوچەییەکان و ئەو هەوڵانەی ئامانجیان چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا."
سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەش کردووە: "عێراق و ئێران چەندین پەیوەندیی مێژوویی، شارستانی، سنووری جوگرافی و بەرژەوەندیی هاوبەش کۆیان دەکاتەوە، ئەمەش وا دەخوازێت بە ڕۆحییەتی دیالۆگ، هاوکاری و ڕێزی بەرامبەر کار بکەین، بەو ئاراستەیەی گەشەپێدانی بەردەوام و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی هەردوو وڵات بەدیبهێنێت و هاوکار بێت لە پشتگیریکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان.