بەغداد - INA
دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند کە کاری بازرگانیکردنیان بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکرد لە بەغداد.
دەستەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ ڕاوەدوونانی بازرگانان و بڵاوکەرەوەی ماددە هۆشبەرەکان و ڕاگرتنی تەشەنەسەندنی ئەم دەردە مەترسیدارە، بەڕێوەبەرایەتیی لێکۆڵینەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش و دیسپڵین لە دەستەی حەشدی شەعبی، دوای بەدواداچوونی وردی هەواڵگری و چاودێریی مەیدانیی چڕ، و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەریی پێویست، توانى دوو تۆمەتبار دەستگیر بکات کە کاری بازرگانیکردنیان بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکرد لە بەغدادی پایتەخت."
لە راگەیندراوێكدا هاتوویشە: "ڕێکارە قانونییە پێویستەکان بەرامبەر تۆمەتباران گەیرانەبەر و ڕەوانەی لایەنە دادوەرییە پەیوەندیدارەکان کران بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان بەپێی ئصولی قانونی."
ئاماژەی بەوەش کرد کە: "ئەم ئۆپراسیۆنە لە چوارچێوەی پلانە ئەمنییەکاندایە کە بەڕێوەبەرایەتییەکە جێبەجێیان دەکات بۆ ڕاوەدوونانی تێوەگلاوان لە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر، و وشککردنی سەرچاوەکانی بازرگانیکردن و پەرەپێدانی، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە پاراستنی کۆمەڵگە لە مەترسییەکانی ئەم تاوانە و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی، بەتایبەتی لەسەر توێژی گەنجان."
دەستەکە ئاماژهی بهوهیش كرد: "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش و دیسپڵین جەخت دەکاتەوە لەسەر بەردەوامیی ئۆپراسیۆنە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی بۆ ڕاوەدوونانی یاساشکێنان، و چاوپۆشینەکردن لە هەر کەسێک کە هەوڵی تێکدانی ئاسایشی هاووڵاتییان یان زیانگەیاندن بە ئاشتیی کۆمەڵایەتی بدات، ئەوەش لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریدا."