🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

شەراکەتێکی ستراتیژی لەنێوان "زێن مارت" و "سوویج" بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی کڕین بە قیست بۆ ڕاژەخوازانی بانکەکانی ڕەشید و ئەهلیی عێراقی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/22 21:50

بەغدا- INA

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمپانیای "زێن مارت"، سەکۆی بازرگانیی ئەلیکترۆنیی سەربە کۆمپانیای زێنی عێراق، ئیمزاكردنی شەراکەتێکی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیای "سوویج" (Switch)ی تایبەتمەند لە بوارى چارەسەرە داراییەکاندا ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە ئامانجی فراوانکردنی بژاردەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و بەهێزکردنی ئەزموونی بازاڕکردنی دیجیتاڵییە لەڕێگەی دابینکردنی چارەسەری نەرم بۆ کڕین بە قیست بۆ ڕاژەخوازە شایستەکانی کەرتی بانکی.

کۆمپانیاکە لەراگەیندراوەكەدا: ئەم شەراکەتە لە چوارچێوەی ستراتیژییەتی "زێن مارت"دایە بۆ پەرەپێدانی سیستەمی بازرگانیی ئەلیکترۆنی لەڕێگەی فراوانکردنی تۆڕی هاوبەشەکانی لە بوارى خزمەتگوزارییە داراییە دیجیتاڵییەکاندا، بە جۆرێک بژاردەی جۆراوجۆری پارەدان بۆ ڕاژەخوازان دابین دەکات کە وەڵامدەرەوەی پێداویستییەکانیان بێت و ئەزموونێکی ئاسانتر و نەرمتری بازاڕکردنیان بۆ دەستەبەر بکات.

لە لەراگەیندراوەكەداهاتوویشە: بەپێی ئەم شەراکەتە، ئەو ڕاژەخوازە شایستانەی مووچەکانیان لە بانکی ڕەشید و بانکی ئەهلیی عێراقی تەوتین کراوە (تەوتینکردنی مووچە)، دەتوانن لە کاتی بازاڕکردن لەڕێگەی سەکۆی "زێن مارت"ەوە بە قیست کڕین بکەن؛ بە دەرفەتی دابەشکردنی بڕی کڕینەکانیان بۆ ماوەی تا 12 مانگ، ئەمەش بەپێی پێوەرەکانی شایستەیی و ئەو مەرج و ڕێنماییانەی لەلایەن "سوویج"ەوە پەسەند کراون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو بەرهەمانەی خزمەتگوزارییەکەیان دەگرێتەوە بریتیین لە: مۆبایلە زیرەکەکان، ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، ئامێرەکانی ناوماڵ، و جۆرەها بەرهەمی دیکە؛ ئەمەش نەرمییەکی زیاتر بە ڕاژەخوازان دەبەخشێت بۆ بەڕێوەبردنی کڕینەکانیان بێ ئەوەی پێویست بکات بەهای تەواوەتیی بەرهەمەکە پێشوەختە بدەن.

لە لێدوانێکدا کە لە لەراگەیندراوەكەداهاتوووە، محەمەد سەمیر، سەرۆکی ئیدارەی بازرگانی لە زێنی عێراق ڕایگەیاند: «ئێمە لە "زێن مارت" هەوڵ دەدەین ئەزموونێکی بازاڕکردنی دیجیتاڵیی گشتگیر پێشکەش بکەین کە پشت بە فرەییی بژاردەکان و ئاسانیی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکان دەبەستێت. شەراکەتەکەمان لەگەڵ "سوویج" هەنگاوێکی نوێیە بەرەو فراوانکردنی بژاردەکانی پارەدان و بازاڕکردنی ئەلیکترۆنی، بەجۆرێک بژاردەی نەرمتر بۆ کڕین دەخاتە بەردەست زبۆنەکان کە لەگەڵ خواست و چاوەڕوانییەکانی توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا دەگونجێت.»

لە لایەکی دیکەوە، یوسف ئەبو مەتاوەع، سەرۆکی ئیدارەی بازرگانی لە کۆمپانیای "سوویج" گوتی: «ئەم شەراکەتە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بە پێشکەشکردنی چارەسەری دارایی دیجیتاڵیی نوێگەرانە کە بەشدارە لە ئاسانکاریی دەستگەیشتنی ڕاژەخوازان بە پێداویستییەکانیان لەڕێگەی بژاردەی قیستی نەرم و ئارامەوە، ئەمەش پشتگیری لە گەشەی بازرگانیی ئەلیکترۆنی دەکات و شمولییەتی دارایی لە عێراقدا بەهێزتر دەکات.»

ئەم شەراکەتە ڕەنگدانەوەی دیدگای هەردوو لایەنەکەیە لە بەکارهێنانی چارەسەرە داراییە دیجیتاڵییەکان بۆ پاڵپشتیکردنی گەشەی بازرگانیی ئەلیکترۆنی لە عێراقدا، لەڕێگەی دابینکردنی بژاردەی جۆراوجۆر و نەرمتر بۆ پارەدان، کە بەشدار دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئەزموونی ڕاژەخوازان و هێنانەدی بەرزبوونه‌وه‌ی چاوەڕوانییەکانیان بەرامبەر خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییە گشتگیرەکان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)