🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیران: حکومەت هەوڵی دامەزراندنی سندوقێکی هاوبەشی عێراقی-ئەڵمانی دەدات بۆ تەمویلکردنی پڕۆژەکان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/22 18:14

بەغدا - INA

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زه‌یدی، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کردەوە کە حکومەت هەوڵی دامەزراندنی سندوقێکی هاوبەشی عێراقی-ئەڵمانی دەدات بۆ تەمویلکردنی پڕۆژەکان.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زه‌یدی، ، گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، فریدریش مێرتز ئەنجامدا، کە تێیدا تاوتوێی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و ڕێگەكانی پەرەپێدانیان لە بوار و سێکتەرە جیاوازەکاندا کرا، بەتایبەتی ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنان، سەرەڕای هاوکاری لە دۆسیەی کۆچدا."

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە - سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە کە "حکومەت بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە هەموو شێوەکانییەوە، و کردنی عێراق بە ژینگەیەکی وەبەرهێنانی کراوە و بەپێز بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی ئابووری"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئەڵمانیا هاوبەشێکی ئابووریی گرنگە و بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی عێراق."

زه‌یدی ئاماژەی بە "ئارەزووی عێراق کرد بۆ فراوانکردنی تەرازوی بەدانی ئابووری و هاتنەناوەوەی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان بۆ وەبەرهێنان"، و ڕوونیکردەوە کە حکومەت هەوڵ دەدات بۆ "دامەزراندنی سندوقێکی هاوبەشی عێراقی-ئەڵمانی بۆ تەمویلکردنی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پیشەسازیی عێراقی لەلایەن لایەنی ئەڵمانییەوە."

لە لایەنی خۆیەوە، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئارەزووی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ "بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا، و دەعوەتنامەیەکی فەرمی ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ سەردانیکردنی ئەڵمانیا"، هەروەها پشتیوانی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ "هەوڵەکانی حکومەتی عێراق لە بەدیهێنانی چاکسازییە ئابووری و مالییەکاندا، و ئامادەیی کۆمپانیا ئەڵمانییەکانیشی دەربڕی بۆ وەبەرهێنان لە عێراقدا."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)