🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیران جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا دەکاتەوە بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و تورکیا بکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/21 17:20

بەغداد – INA

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا کردەوە بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و تورکیا بکات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، پێشوازی لە وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا عەبدولقادر ئورال ئۆغلۆ و شاندی یاوەری کرد."

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، جەختیکردەوە: لە "قووڵیی ئەو پەیوەندییانەی عێراق و تورکیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، و ئەو بنەمایەی پپشتی پێ دەبەستێت لە بەرژەوەندی و خاڵە هاوبەشە زۆرەکان"، و تئكیدیشیکردەوە لە "گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات."

ئاماژەی بەوەشکرد: "سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ تورکیا شاهیدی ئیمزاکردنی ژمارەیەک یاداشتی لێکتێگەیشتن دەبێت کە دەبنە مایەی فراوانکردنی ئاسۆی هەماهەنگیی دووقۆڵی لە ژمارەیەک کەرتی زیندودا."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)