بەغداد – INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا کردەوە بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و تورکیا بکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، پێشوازی لە وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا عەبدولقادر ئورال ئۆغلۆ و شاندی یاوەری کرد."
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، جەختیکردەوە: لە "قووڵیی ئەو پەیوەندییانەی عێراق و تورکیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، و ئەو بنەمایەی پپشتی پێ دەبەستێت لە بەرژەوەندی و خاڵە هاوبەشە زۆرەکان"، و تئكیدیشیکردەوە لە "گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات."
ئاماژەی بەوەشکرد: "سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ تورکیا شاهیدی ئیمزاکردنی ژمارەیەک یاداشتی لێکتێگەیشتن دەبێت کە دەبنە مایەی فراوانکردنی ئاسۆی هەماهەنگیی دووقۆڵی لە ژمارەیەک کەرتی زیندودا."