بەدواداچوون – INA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ئیمڕۆ سێشەممە، پەردەی لەسەر دیالۆگێک لە پشتی پەردەوە لەگەڵ ئێراندا لادا.
ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ جۆزێف عەون، هاوتا لوبنانییەکەی لە کۆشکی سپی، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "دیالۆگێک لە پشتی پەردەوە لەگەڵ ئێرانییەکاندا هەیە، و ئەوان هەوڵ دەدەن چاوپێکەوتنم لەگەڵدا بکەن، بەڵام ئێمە ئارەزووی چاوپێکەوتنیان ناکەین."
وتیشی: "دیالۆگێک لە پشتی پەردەوە لەگەڵ ئێراندا هەیە، و ئەوان دەیانەوێت بابەتەکە کۆتایی پێ بهێنن؛ چونکە خەریکە تێکدەشکێندرێن"، ئاشكراشیكرد: "گرنگی پێ نادەین تا ئەو کاتەی ئامادە دەبن بۆ چاوپێکەوتنێک بە شێوەیەکی واتادار."
وتیشی: "کار دەکەین بۆ لاوازکردنی تواناکانی ئێران بە شێوەیەکی زۆر گەورە"، و جەختیشیکردەوە کە "ئێران ناتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکی، و کاری لەوەش ناکات، و ئێمە تواناکانیمان بە شێوەیەکی زۆر گەورە لاواز کردووە."