بەدواداچوون - INA
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بەردەوامە.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: "گەڕێکی نوێی هێرشەکانی دژی ئێرانی ئەنجامداوە کە ناوەندەکانی فەرماندەیی سەربازی، شوێنەکانی هەڵدانی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، و سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی کردووەتە ئامانج".
فەرماندەییەکە دەڵێت: "هێرشەکان ئامانجیان لاوازکردنی توانای ئێرانە لە بەردەوامبوون لەسەر هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا".
ئاماژەی بەوەشکرد: "لە سەرەتای مانگی ئایارەوە بەشداربووە لە دەستەبەرکردنی پەڕینەوەی نزیکەی ٩٠٠ کەشتی بازرگانی، جگە لە گواستنەوەی نزیکەی ٤٥٠ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕێگەی مەمرە دەریاییەکانەوە".
سەرچاوە: جەزیرە