🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

حەلبوسی پشتیوانیی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بەتواناکردنی لێژنەی یاسایی لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی دووپات دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/21 17:20

بەغداد – INA

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبوسی، ئەمڕۆ سێشەممە، پشتیوانیی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی بۆ بەتواناکردنی لێژنەی یاسایی لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی دووپات کردەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیانامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبوسی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کرد، بە ئامادەبوونی سەرۆکی لێژنەکە و ئەندامانی؛ بۆ تاوتوێکردنی ئالیەتەکانی کاری لێژنەکە و خستنەڕووی ئەولەویەتە یاسادانانییەکانی لە قۆناغی داهاتوودا."

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختیکردەوە، لە "پشتیوانیی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەن بۆ بەتواناکردنی لێژنەی یاسایی لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی، لە سۆنگەی ڕۆڵە سەرەکییەکەی لە ئامادەکردن و داڕشتنی یاساکان و پێداچوونەوەیان پێش خستنەڕوویان لە ئەنجومەن."

لە لایەنی خۆیانەوە، "ئەندامانی لێژنەی یاسایی پێزانینی خۆیان دەڕبڕی بۆ ئەو پشتیوانییەی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەن دەیدات بە کاری لێژنە پەرلەمانییەکان، و پەرۆشیی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی سەرکەوتنی ئەرکی یاسادانان و چاودێریییەکانیان، بە جۆرێک کە بەشداربێت لە بەهێزکردنی ئەدای پەرلەماندا."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)