بەغداد - INA
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایەق زێدان، ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ وەزیری بازرگانی مستەفا نزار عانی، تاوتوێی چارەسەرکردنی دۆسیە یاساییەکانی تایبەت بە وەزارەتی کرد.
ئەنجومەنی دادوەری لە بەیانامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایەق زێدان پێشوازی لە وەزیری بازرگانی مستەفا نزار عانی کرد".
رونیشیكردەوە: "سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری لە سەرەتای دیدارەکەدا پیرۆزبایی لە وەزیری بازرگانی کرد بەبۆنەی دەستبەرکاربوونی لە پۆستە نوێیەکەیدا، و تاوتوێی بابەت و دۆسیە یاساییەکانی تایبەت بە کارەکانی وەزارەت و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیانی لەگەڵدا کرد".