بەغداد - INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حەلبوسی، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کرد بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی داهاتە نەوتییەکان و ئەدا و کارکردنی هەردوو کەرتی گومرگی و خانوبەرە، بە ئامادەبوونی سەرۆکی لێژنەکە و ئەندامانی، و بە میوانداریکردنی بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی گومرکەکان سامر قاسم داود، و بەڕێوەبەری گشتیی بانکی خانوبەرە عەباس شهاب ئەحمەد.
بەپێی بەیاننامەی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، حەلبوسی لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، جەختیکردەوە: کە "قۆناغی ئێستا پێویستی بە بەهێزکردنی هەماهەنگی لە نێوان لێژنەی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەکاندا هەیە، جگە لە پێداچوونەوە و هەموارکردنەوەی یاسا پەیوەندیدارەکان"، و تەئكیدیشی کردەوە لە "گرنگیی جێبەجێکردنی سیستەمی "ئەسیکۆدا" و یەکخستنی پێناسی گومرگی لە هەموو پارێزگاکاندا، بە جۆرێک کە پشتیوانی لە بەرهەمی نیشتمانی بکات و داهاتە نەوتییەکان بەهێز بکات."
بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشکردووە: کە "لێژنەکە گوێی لە خستنەڕوویەک گرتووە کە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی گومرکەکانەوە پێشکەش کراوە سەبارەت بە کارەکانی دەستەکە و قەبارەی داهاتە بەدەستهاتووەکان لە ڕسووماتی گومرگی لە ڕەوتی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥، جگە لە ئالیەتەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا"، ڕوونیشیکردەوە: کە "سیستەمەکە بەشداربووە لە بەدەستهێنانی داهاتی دارایی باشدا."
ئاشكراشیكرد: "بەڕێوەبەری دەستەی گومرکەکان لە کاتی کۆبوونەوەکەدا تێڕوانینی دەستەکەی خستەڕوو سەبارەت بە بەخشینەکان و پێناسی گومرگی و گرێبەستەکانی گەڕەکانی مۆڵەتدان، لە کاتێکدا لێژنەی دارایی داوای کرد وەڵامی فەرمیی پێبدرێت بۆ ئاگاداربوون لێیان، و لێکۆڵینەوە لە بەدەرکردنە تایبەتەکان بە بەخشینە پێدراوەکان بە هەندێک لایەن بکات، لەگەڵ پێداچوونەوە بە یاسای گومرک و یاسا پەیوەندیدارەکاندا کە پێویستیان بە هەموارکردنەوە هەیە."
لە تەوەرێکی دیکەدا، بەڕێوەبەری گشتیی بانکی خانوبەرە ئالیەتی کاری بانکەکە و ڕێگاکانی دابینکردنی قەرزی نیشتەجێبوونی خستەڕوو، و ئاماژەی بە "ئەنجامە ئیەرێنییە بەدەستهاتووەکاندا لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی بانکی ناوەندیدا"، و ڕوونکردنەوەی دا لەسەر "قازانجی ئابووریی بۆ تەمویلکردنی کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان و ڕۆڵیان لە بوژاندنەوەی ئابووری و دابینکردنی هەلی کاردا."
لێژنەی دارایی تەئكیدیكردەوە لە "گرنگیی فراوانکردنی بەخشینی قەرزی نیشتەجێبوون لە ناو کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان و دەرەوەیاندا بە جۆرێک کە بەشداربێت لە دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیاندا، هەروەها تاوتوێی قەبارەی ئەو پارانەی کرد کە لە بەردەستدان لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی نیشتەجێبووندا، و ئەو پێوەرانەی پەیڕەوکراون لە جێبەجێکردنی پروژە وەبەرهێنانەکاندا."