🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کوتلەی تەقەدومی پەرلەمانی: پابەندبوونی خۆمان نوێ دەکەینەوە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت لە پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی بەشدارن لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەیدا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/21 16:20

بەغداد - INA

کوتلەی تەقەدومی پەرلەمانی، ئەمڕۆ سێشەممە، پابەندبوونی خۆی دووپاتکردەوە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت لە پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی بەشدارن لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەیدا، و پشتیوانیکردنی ئەو چاکسازییانەی خزمەت بە هاوڵاتیان دەکەن، لەگەڵ پەیڕەوکردنی ڕۆڵی چاودێری بە جۆرێک کە دەستەبەری ئەدای باش و شەفافیەت بکات.

کوتلەکە لە بەیاننامەیەكدا ك بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "لە سایەی ئەو ئاڵۆنگارییە ئابوورییانەی وڵات بەخۆیەوەیان دەبینێت و وەک پابەندبوونێک بە دەنگدانمان لە ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر بەرنامەی وەزاری، کوتلەی تەقەدومی پەرلەمانی جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی کاری حکومەت دەکاتەوە بەپێی تێڕوانینێک کە لەسەر بنەمای بەهێزکردنی پێگەی عێراق لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا بێت، و بنیاتنانی هاوبەشیی ئابووری و گەشەپێدان کە پشتیوانی لە بەرژەوەندییە باڵاکانی بکات و ئاسۆی بەربڵاوتر بۆ گەشە و وەبەرهێنان بکاتەوە."

راشیگەیاند: کە "تەقەدوم هەروەها پێزانینی هەیە بۆ ئەو هەوڵانەی کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران علي زەيدي دەیدات لە جوڵاندن و بەهێزکردنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق، لە پێشەنگیشیاندا سەردانەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەو تێگەیشتن و ڕێککەوتنە ستراتیژییانەی هاوڕێی بوون کە دەبنە مایەی پشتیوانیکردنی ئابووریی نیشتمانی، و پەرەپێدانی کەرتی کۆمپانیاکانی وزە و وەبەرهێنان و ژێرخان، جگە لە سەردان و کۆبوونەوە دەرەکییەکانی دیکەی دواتر کە دەچنە خزمەتی عێراق و ئامادەیی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەهێز دەکەن."

کوتلەکە، ئاماژەی بە "پێزانینی خۆی کردووە بۆ ئەو هەنگاوانەی حکومەت دەیانگرێتەبەر لە دۆسیەکانی چاکسازیی کارگێڕی، و پێداچوونەوە بە پروژەکانی پێشوو، و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان، و کاراکردنی ڕێکارە یاساییەکان لە دژایەتیکردنی گەندەڵیدا، بە جۆرێک کە کارایی دامەزراوەکانی دەوڵەت بەهێز بکات و ئاستی خزمەتگوزارییەکان بەرزبکاتەوە و بەکارهێنانی گونجاو بۆ سەرچاوە گشتییەکان بهێنێتە دی."

ڕوونیشیکردەوە: "لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ بەدیهێنانی سەروەریی نیشتمانیی تەواوەتی، پشتیوانیی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ هەموو هەوڵە نیشتمانییەکان کە ئامانجیان قۆرخکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدایە، و بەهێزکردنی سەروەرییەکەی، و بەتواناکردنی دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکانی لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بەپێی دەستوور و یاسا، بە جۆرێک کە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بپارێزێت و شکۆی دەوڵەت و سەروەریی بڕیارەکانی بەهێز بکات."

ئاماژەی بەوەشکردووە: کە "لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی یاسادانان و چاودێریمان، پابەندبوونی خۆمان نوێ دەکەینەوە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت لە پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی بەشدارن لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەیدا، و پشتیوانیکردنی ئەو چاکسازییانەی خزمەت بە هاوڵاتیان دەکەن، و پەیڕەوکردنی ڕۆڵی چاودێری بە جۆرێک کە دەستەبەری ئەدای باش و شەفافیەت بکات، تاوەکو گەیشتن بە دەوڵەتێکی بەهێز و سەقامگیر کە توانی هەبێت گەشەپێدان بێنێتە دی و تێڕوانینەکانی عێراقییەکان جێبەجێ بکات."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)