🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئێران شەپۆلێکی دیکەی هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە ئەنجام دا

دەنگی ئەمەریکا 2026/07/18 17:20

سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی شەممە شەپۆلێکی دیکەی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بۆسەر وڵاتانی ناوچەکە دەستپێکرد، ئەمەش لە کاتێکدایە گرژییەکان لەگەڵ ئەمەریکا ڕوو لە بەرزبوونەوە دان.

حکومەتی کوەیت ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند وێستگەیەکی پاڵاوتنی ئاوی وڵاتەکە لەلایەن ئێرانەوە هێرشی کراوەتە سەر. هاوکات بەهۆی بەردەوامی هەڕەشەی درۆن و مووشەکەکانی ئێران فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کوەیت داخراوە.

لە ئوردن، دەسەڵاتداران ڕایانگەیاند کە چوار درۆنی ئێران لە ئاسمانی ئەو وڵاتە خراونەتە خوارەوە. بەرپرسانی ئەو وڵاتە هیچ زیانێکی هێرشەکانیان ڕانگەیاندووە.

لە بەحرەینیش حکومەت دۆخی ئامادەباشی ڕاگەیاندووە بەهۆی هەڕەشە بەردەوامەکانی ئێران.

هێرشەکانی سوپای پاسدارانی ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە دێن کە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) کۆتایی هاتنی شەپۆلی حەوتەمی هێرشەکانی بۆ سەر ڕژیمی ئێران ڕاگەیاند.

ئەمەریکا لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا ڕۆژانە هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی ڕژێم لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە بە ئامانجی لەناوبردنی هەڕەشەکانی ئێران لەسەر هاتوچۆی دەریایی لە تەنگەی هورمز.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)