لە ئەدەبیاتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، دەسەڵاتی وڵاتان و سەرکردەکان بەزۆری بە پێوەرەکانی وەک هێزی سەربازی، توانای ئابووری، کاریگەریی سیاسی و پانتایی هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکان دەپێورێت. بەڵام مێژوو دەریخستووە کە، شانبەشانی ئەم پێکهاتە ڕەقانە، جۆرێکی دیکەی دەسەڵات هەیە ڕۆحیە.