بەغداد - INA
دەستەی گشتی کەشناسی و چاودێری بوومەلەرزەزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی سووکی لە ناو سنوورەکانی عێراقدا تۆمارکرد.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "بوومەلەرزەکە نزیکەی (٤٣) کم لە باکووری ڕۆژئاوای شاری بەسرەوە دوور بووە و هێزەکەی گەیشتووەتە (٣.٢) پلە".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "لەو ناوچانەی کە لە شوێنی ڕوودانی بوومەلەرزەکەوە نزیک بوون هەستی پێکراوە، و لە ئەگەری هەر پێشهاتێکی نوێدا ئاگادارتان دەکەینەوە".
هەروەها دەڵێت: "داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کە دوور بکەونەوە لە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست و پابەندی ڕێنماییەکانی تایبەت بە بوومەلەرزە بن".