🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ سەرۆکایەتی هەردوو زانکۆی گەرمیان و پۆلی تەکنیکی گەرمیان کۆبووەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/15 22:05

سلێمانی - INA

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە بەردەوامیی کۆبوونەوەکانی لە ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەردوو زانکۆی گەرمیان و پۆلی تەکنیکی گەرمیان کۆبووەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە زانکۆی پۆلی تەکنیکی گەرمیان کرد بەبۆنەی دانپێدانانی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقەوە و پشتگیری خۆشی بۆ زانکۆی گەرمیان دەربڕی بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکرێت و بەڵێنی پێدان بە هەموو شێوەیەک هاوکاریان بێت تا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقەوە دانپێدانانی فەرمیان بۆ بکرێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەیدا بە گرنگی رۆڵی زانکۆکان لە گەشەپێدانی ناوچەیی و بە پێویستی زانی هەردوو زانکۆکە پلانیان هەبێت تا بەپێی پێویستییەکانی گەشەپێدانی گەرمیان هێزی کاری مرۆیی شارەزا پەروەردە بکەن و لەم چوارچێوەیەشدا ئامادەیی خۆی و حکومەتی هەرێمی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە پشتیوانی و هاوکارییەک.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)