بەدواداچوون – INA
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: ڕێڕەوی دوو کەشتیی بازرگانیی گۆڕیوە، کە بە گوتەی خۆی هەوڵیانداوە گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران بشکێنن.
سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، ڕایگەیاند: "هێزەکانی ئەمریکا، لە دوای دەستپێکردنەوەی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران لە پێش ١٧ کاتژمێرەوە، ڕێڕەوی دوو کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە کە هەوڵیان دەدا گەمارۆکە بشکێنن."
رونیشیكردەوە: "سوپای ئەمریکا بە هۆشیاری و ئامادەییەوە دەمێنێتەوە بۆ دەستەبەرکردنی پابەندبوونی تەواو."