🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەعرەجی: بەئامانجگرتنی هەولێر بە تەواوی ڕەتکراوەیە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/15 22:35

بەغداد – INA

سەرۆکی فراكسیۆنی پەرلەمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، بەها ئەعرەجی، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیکردەوە: بەئامانجگرتنی هەولێر بە تەواوی ڕەتکراوەیە.

ئەعرەجی لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی (ئێکس)، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "بەئامانجگرتنی شاری هەولێر لە ئەمشەودا پەیامی سیاسیی نەرێنی و بە تەواوی ڕەتکراوەی پێیە، و لە کاتێکی هەستیاردایە کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هیچ کەس ناکات."

وتیشی: "لەم قۆناغە هەستیارەدا، بەرپرسیارێتیی نیشتمانی دەخوازێت ڕیزەکان یەکبخرێن و هەڵوێستەکان تەبا بکرێن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکانی ئێستا و پاراستنی سەقامگیریی وڵات."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)