بهغدا – INA
وەزیری جەنگی ئەمریکا، بێت هیگسێت، لە بارەگای وەزارەت پێشوازی لە سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی کرد.
پێش ئەمەش، سەرۆک وەزیران گفتوگۆیەکی فەرمی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا؛ زەیدی جەختی کردەوە کە عێراق پێویستی بە هاوبەشێکی ستراتیژی بە قەبارەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەیە بۆ تێپەڕاندنی تەحەددییە ئابوورییەکان، لە کاتێکدا ترەمپ ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پاڵپشتی لە حکومەتەکەی زەیدی دەکات لە بەهێزکردنی سەقامگیری و هەنگاوە ئابوورییەکاندا.