🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

خێله‌كانی ئەنبار پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ هەنگاوەکانی حکومەت لەپێناو سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا ڕادەگەیەنن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/14 21:11

ئەنبار - INA - ئەحمەد دلێمی

ئەمڕۆ سێشەممە، خێله‌كانی ئەنبار پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ هەنگاوەکانی حکومەت لەپێناو سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا ڕاگەیاند.

موئەیەد دلێمی، وتەبێژی ڕاگەیاندنی حکومەتی خۆجێیی ئەنبار، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "حکومەتی خۆجێیی لە پارێزگای ئەنبار بە هەردوو لایەنی یاسادانان و ڕاپەڕاندنیەوە، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ شێخ و پیاوماقوڵانی عەشیرەتەکان و زانایانی ئایینی بەست، کۆبوونەوەکەش چەند بڕیارێکی لێکەوتەوە، لەوانەش: ڕاگەیاندنی پاڵپشتیی تەواو بۆ هەوڵەکانی دەوڵەت کە لەلایەن سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان عەلی فالح زەیدی لە بەرنامەی حکومەتەکەیدا دەربڕاوە و ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر داوە، و حکومەت دەستی کردووە بەم هەنگاوانە بە مەبەستی بەهێزکردنی سەروەری و سنووردارکردن و قۆرخکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا."

وتیشی: "هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا پاڵپشتی لە هەنگاوەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، یاسادانان، و دادوەری و سەرجەم هەوڵە پاڵپشتیکەرەکان بکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی، و ڕاوەدوونانی تێوەگلاوانی تاوانەکانی گەندەڵی، لەگەڵ چەسپاندنی بنەماکانی دەستپاکی، شەفافیەت و پاراستنی سامانی گشتی."

ئاماژەی بەوەش دا: "ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە ستایش و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو هەنگاوانەی لەم دواییانەدا نراون، و پەرۆشیی سەرۆک وەزیران بۆ جێبەجێکردنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە هەنگاوی کرداری و فیعلی، کە لەلایەن سەرجەم پێکهاتە و چینەکانی کۆمەڵگەی عێراقییەوە پێشوازیی گەرم و پاڵپشتیی لێکراوە."

ئەوەشی خستەڕوو کە "کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی هاوکاریی نێوان شێخی خێڵه‌كان و زانایانی ئایینی لەگەڵ دەسەڵاتەکانی دادوەری، جێبەجێکردن، و یاساداناندا کردەوە، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی شکۆی دەوڵەت، چەسپاندنی سەروەریی یاسا، و پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری."

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە "بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە پاڵپشتیکردن و هاوکاریکردنی دەزگا ئەمنییەکانیشی لەخۆگرتبوو لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە دەستووری و یاساییەکانیاندا بۆ پاراستنی سەروەت و سامان و گیانی گەل، و بەرەنگاربوونەوەی دیاردە نەرێنییەکان و سزادانی ئەنجامدەرانیان."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)