🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دادگای تاوانەکانی کەرخ: سزای بەندکردنی توند بەسەر ١٨ تاوانباردا بەهۆی پڕوپاگەندەکردن بۆ حزبی بەعسی قەدەغەکراو دەسەپێنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/14 12:14

بەغداد - INA

دادگای تاوانەکانی کەرخ، ئەمڕۆ سێشەممە، سزای بەندکردنی توندی بەسەر ١٨ تاوانباردا سەپاند بەهۆی ئەنجامدانی کاری پڕوپاگەندە و بانگەشەکردن بۆ حزبی بەعسی قەدەغەکراو.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "دادگای تاوانەکانی کەرخ، سزای سێ ساڵ بەندکردنی توندی بەسەر ١٨ تاوانباردا سەپاندووە بەهۆی تاوانی ئەندامبوون و پڕوپاگەندەکردن بۆ بیرۆکەکانی حزبی بەعسی قەدەغەکراو."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەش گراوه‌ ، کە "تاوانبارەکان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بۆ گرتنەبەری ئەو بیرۆکانە و پڕوپاگەندەکردن بۆ حزبە قەدەغەکراوەکە بەکارهێناوە، و بڕیاری سزادانیان پاڵپشت بە بڕگەکانی ماددەی ١٠ لە یاسای قەدەغەکردنی حزبی بەعس و قەوارە و پارت و چالاکییە ڕەگەزپەرستی و تیرۆریستی و تەکفیرییەکان (ژمارە ٣٢ی ساڵی ٢٠١٦)، و بە لێکدانەوەی ماددەکانی بەشداربوون (٤٧، ٤٨، ٤٩) لەگەڵ پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی ١٣٢ / ٣ لە یاسای سزادانی عێراقی دراوە."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)