بەغداد – INA
یەکێتیی ئەوروپا، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستپێشخەرییەکی نێودەوڵەتی بە بەهای ملیارێک دۆلار بۆ پشتگیریکردنی گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی غەززە ڕاگەیاند.
کۆمیسیۆنی ئەوروپا لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "ڕاگەیاندنی دەستپێشخەرییەکی نێودەوڵەتی نوێ لەژێر ناوی 'تیمی غەززە' (Team Gaza Initiative) بە بەهای نزیکەی ملیارێک دۆلار (٨٨٣.٦ ملیۆن یۆرۆ)، بە ئامانجی پشتگیریکردنی بوژانەوە و ئاوەدانکردنەوە لە کەرتی غەززە، لە میانی کۆبوونەوەیەکی بەخشەراندا بوو کە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا میوانداری کردبوو."
وتیشی: "دەستپێشخەرییەکە کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە پاڵ زیاتر لە دوانزە وڵاتدا دەگرێتە خۆ، لەنێویاندا ئیسپانیا، ئەڵمانیا، دانیمارک و شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)، سەرەڕای دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک بانکی جیهانی و بانکی وەبەرهێنانی ئەوروپی، لەگەڵ چاوەڕوانیی چوونەپاڵی وڵاتانی دیکە لە داهاتوودا."
ڕوونیشیکردووەتەوە: "دەستپێشخەرییەکە سەرنج دەخاتە سەر نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی بنەڕەتی، لەوانەش تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، و لادانی داروپەردوو (ئەنیام)، ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی خەمڵاندنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا."
ئاماژەی بەوەش داوە کە "تێچووی ئاوەدانکردنەوەی غەززە رەنگە بگاتە نزیکەی ٧٠ ملیار دۆلار. هاوكات کۆمیسیۆنی ئەوروپا تا ئێستا قەبارەی بەشداریی دارایی هیچ لایەنێکی لەو تمویلەدا ئاشکرا نەکردووە."