بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی، ڕایگەیاند، کە فڕۆکە ئێرانییەکە دوای بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی سەنعا، ئاڕاستەی گەشتەکەی بەرەو فڕۆکەخانەی حودەیدە گۆڕیوە.
ئاژانسی فارس لە هەواڵێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو فڕۆکە ئێرانییەی کە بەرەو فڕۆکەخانەی سەنعا بەڕێوەبوو، ئاڕاستەی گەشتەکەی بەرەو فڕۆکەخانەی حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن گۆڕی".
ڕوونیشی کردەوە کە "ئەم هەنگاوە دوای ئەو هێرشە هات کە فڕۆکەخانەی سەنعای کردبووە ئامانج".