🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

جەختی لەسەر بەهێزکردنی دامەزراوەکان کردەوە.. نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتاییهاتنی پڕۆژەی گواستنەوەی دیمۆگرافی لە عێراق ڕادەگەیەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/13 15:47

بەغدا – INA – ویسـام مەلا

ئەمڕۆ دووشەممە ، نوێنەری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNFPA)، هیند جەلال، جەختی کردەوە کە پڕۆژەی گواستنەوەی دیمۆگرافی، سەرنجی خستووەتە سەر بەهێزکردنی دامەزراوە نیشتمانییەکان.

جەلال لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "پڕۆژەکانمان بەشداربوون لە سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان بۆ ساڵی 2024، لەگەڵ سەرجەم ئەو توێژینەوە و هەوڵانەی کە دەرفەتی وەبەرهێنان لە بونیادنانی سیاسەتی پشتڕاستکراو بە بەڵگە و دۆکیۆمێنتەکان دەڕەخسێنن".

ئاماژەی بەوەشکرد: "سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆتاییهاتنی پڕۆژەی گواستنەوەی دیمۆگرافی لە عێراق ڕاگەیاند، کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەردەوام بوو، و لە ڕێگەی هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵ، حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ماوەی نێوان ساڵانی 2021 تا 2026 جێبەجێ کرا".

ڕوونیشی کردەوە کە "سندوقەکە لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆژەکەوە، سەرنجی خستووەتە سەر بەهێزکردنی دامەزراوە نیشتمانییەکان، پەرەپێدانی سیستمەکانی زانیاری و ئەو سیاسەتانەی کە پشت بە بەڵگەکان دەبەستن، لەپاڵ وەبەرهێنان لە تەندروستیی زاوزێ، ڕێکخستنی خێزان، مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنان و کچان".

لە ەکەدا هاتووە: "ئەم دەستکەوتانە بەرهەمی هەوڵی بەکۆمەڵی هاوبەشە ستراتیژییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنین، و دڵنیاین کە لە ماوەی ساڵانی داهاتوودا لە عێراقدا کاریگەرییەکی قووڵ جێدەهێڵن، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە زامنکردنی داهاتوویەکی گشتگیر و بەردەوام بۆ هەمووان".

تیشکی خستە سەر ئەوەش کە "سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین ساڵە بەرنامەی هەمەجۆر لە عێراقدا جێبەجێ دەکات و پڕۆژەی داهاتووشیان هەیە، وە لە هەر پڕۆژەیەکیشدا هاوبەشی نوێ دەبن".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)