بەغدا- INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، سەید موقتەدا سەدر، سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی گەلی قەتەر و بنەماڵەی فەرمانڕەوا کرد بەهۆی کۆچی دوایی ئەمیری [پێشووی] قەتەرەوە، و هیوای خواست کەنداوی عەرەبی لەناو ئاسایش و سەقامگیریدا بژیت.
سەید سەدر لە پۆستێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "بە خەمێکی قووڵەوە سەرەخۆشی لە گەلی قەتەری برای دۆست و بنەماڵەی فەرمانڕەوا دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی ئەمیری دۆستەوە، و هیواداریشین کەنداوی عەرەبی بە ئارامی لەگەڵ دراوسێکانیدا بژیت، بەبێ بنکەی سەربازی و بەبێ ئاگر، بەتایبەتی لەگەڵ ئێراندا".
ئاماژەی بەوەشکرد: "داواکارین لە خودای گەورە ئاشتی بەسەر گەلی قەتەردا ببارێنێت، و برایەتی و تەبایی بەسەر وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبیدا بهێنێت، بەبێ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەکان و بەبێ تیرۆر، بەتایبەتی لە فەلەستین و لوبناندا".