بەدواداچوون ـ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لەو هێرشانەی ئەنجامدراون، مووشەکی بالیستی بەکارهاتووە.
لە بەیاننامەیەکی سوپای پاسداران کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کردووە، تیایدا هاتووە: لە هێرشەکەی ئەمڕۆ کە ئەنجامدراون، مووشەکی بالیستی لە جۆرەکانی (قەدر،و عیماد،و خەیبەرشێکن،و فاتح 110 و زولفەقار)-مان بەکارهێناوە.
جێگەی باسە، ئەمڕۆ ئێران هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر چەند شوێنێک لە وڵاتانی بەحرێن،و قەتەر، و کوێت،و عومان و ئوردن، لە بەرامبەردا وەزارەتی ناوخۆی قەتەر ڕایگەیاند، بەهۆی کەوتنی پارچەی مووشەکەکان لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشە ئێرانییەکان، سێ کەس بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵە .