🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک کۆمار: دۆسیەی ژینگە پرسێکی سەروەرییە و پێویستی بە هاوبەشیی نێوان سەرجەم دامەزراوەکانە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/12 14:59

بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار،جەختی لەوە کردەوە کە دۆسیەی ژینگە پرسێکی سەروەرییە و پێویستی بە هاوبەشیی نێوان سەرجەم دامەزراوەکانە بۆ چارەسەری ئاستەنگەکان.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە"نزار ئامێدی "سەرۆک کۆمار،لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە "سروە عەبدولواحید " وەزیری ژینگە کرد.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا: لە دیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکانی واقیعی ژینگەیی لە وڵات و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، کرا.

هەروەک سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە کە دۆسیەی ژینگە چیتر تەنیا دۆسیەیەکی خزمەتگوزاری نییە، بەڵکو بووەتە پرسێکی سەروەری کە پێویستی بە هاوبەشیی نێوان هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت و تەواوکاری لە سیاسەت و بەرنامە نیشتمانییەکاندا هەیە، بە جۆرێک کە توانای وەڵامدانەوە بۆ ئاستەنگە ژینگەیی و دۆخی کەشوهەوا بەهێز بکات.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : وەزیری ژینگە گرنگترین بەرنامە و پرۆژە بەردەوامەکانی وەزارەت، و ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ کەمکردنەوەی پیسبوون، بەهێزکردنی چاودێری ژینگەیی و ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا گیراونەتەبەری خستە ڕوو.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)