🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

عەبوودی: سەرۆک وەزیران سبەی دووشەممە بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەرەو واشنتن بەڕێدەکەوێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/12 14:59

بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەت، ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەرەو واشنتنی پایتەختی ئەمریکا بەڕێدەکەوێت.

ئاماژەی بەوەشدا کە سەرۆک وەزیران دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسان و دامەزراوە ئابووری و داراییەکان ئەنجام دەدات.

عەبوودی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، وتی: سبەی دووشەممە،عەلی زەیدی،سەرۆک وەزیران،بە سەرۆکایەتی شاندێک بەرەو ئەمریکا بەڕێدەکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد : کە ئەم سەردانە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراقە ، لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەش و هاوسەنگەکان.

هەروەک وتی: سەردانەکە گرنگییەکی زۆری هەیە، بەتایبەت کە لە کاتێکی هەستیاری ناوچەییدا دێت.

ئاماژەی بەوەشکرد : لە چوارچێوەی یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن کە لە نێوان عێراق و ئەمریکا واژۆ دەکرێن، بوارەکانی نەوت و گاز و هێنانی کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی ئەمریکا دەگرێتەوە، کە ئاستی بەرهەمهێنانی وزە بەرز دەکەنەوە و ڕێگەی دیکە دەدۆزنەوە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گەرووی هورمز.

ڕاشیگەیاند: سەردانەکە ئامانجی قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانە لەگەڵ واشنتن.

ڕوونیشیکردەوە : کە "گفتوگۆکان سەرنج دەخەنە سەر مەلەفە گرنگەکان، کە دیارترینیان پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و وەبەرهێنانەکانە.

هەروەک ئاماژەی بەوەشدا: خاڵی جیاواز لەم سەردانە ئەوەیە کە تەوەری سەرەکییەکەی ئابوورییە.

وتیشی: هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕێککەوتنامەی چوارچێوەی ستراتیژیدا نییە و هەموو لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەکان لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە دەبێت.

سەبارەت بە تەواوکردنی کابینەکەش، وتی: پەیوەستە بە سازانە سیاسییەکان و حکومەت لە ڕێگەی ئەو شاندەی دەچێت، چارەسەری کەموکوڕییەکانی کابینەکە دەکات.

جەختیشی کردەوە : کە زەیدی کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ ،دۆناڵد ترەمپی،سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسان و دامەزراوە ئابووری و داراییەکان ئەنجام دەدات بۆ چالاککردنی ئاسۆی گفتوگۆکان کە وەک ئاستێکی پێشکەوتوو دەردەکەوێت.

هەر لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا : کە شاندی عێراق سەرجەم ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە ئابوورییەوە دەخاتە بەرباس و شێوازی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکانەوە دەگۆڕێت بۆ هاوبەشییەکی ئابووریی درێژخایەن.

سەبارەت بە پرسی کۆنترۆڵکردنی چەک بە دەستی دەوڵەت، عەبوودی وتی: کۆنترۆڵکردنی چەک بڕیارێکی عێراقییە بۆ دڵنیابوون لە کەشێکی لەبار بۆ وەبەرهێنان و سەقامگیری ناوخۆیی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)