بەغدا – INA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەنگی لەسەر لادانی حەیدەر مەکێیە، سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان لە پۆستەکەی دا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند: "ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، دەنگی دا لەسەر لادانی حەیدەر مەکێیە، سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان لە پۆستەکەی."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە پەرلەمان بڕیاری داوە تەواوی دۆسیەکانی پەیوەست بەو بەرپرسە ڕەوانەی "دەستەی دەسپاکی" بکات بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە پێویستەکان.