بەدواداچوون – INA
سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی ١٠ مووشەکی بالیستییەوە دوو ئامانجی سەربازیی گرنگیان لەناو خاکی ئوردن پێکاوە و تێکیان شکاندوون.
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "سەنتەری فەرماندەیی و کۆنترۆڵی دوژمن لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، لەگەڵ بنکەی ئاسمانیی (ئەزرەق) لە ئوردن، بە ١٠ مووشەکی بالیستی کراونەتە ئامانج و تێکشکێنراون."
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هۆشداری دراوە و هاتووە: "بنکە و پێگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا لەژێر نیشانەی ئاگری چڕی مووشەکەکانی ئێراندا دەبن و پارێزراو نابن، ئەگەر بێت و دەستدرێژییەکان دووبارە ببنەوە.