بەدواداچوون – INA
حکومەتی ئوردن، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند کە بەرپەرچی چەند مووشەکێکی ئێرانییان داوەتەوە کە ئاسمانی وڵاتەکەیان بەزاندووە، هاوکات جەختی لە ئامادەباشیی تەواوی هێزە چەکدارەکانی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی ئوردن، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە: "لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرانسەری وڵاتدا، دوای ئەوە هات کە ئاسمانی شانشینی ئوردن لە لایەن چەند مووشەکێکی هاوێژراو لە ئێرانەوە بەزێندرا."
حکومەتی ئوردن ئاشکرای کرد کە "هێزەکانیان بەرپەرچی مووشەکە ئێرانییەکانیان داوەتەوە" و جەختیشی کردەوە لەسەر "ئامادەباشیی هێزە چەکدارەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر جۆرە هەڕەشەیەک کە ڕووبەڕووی ئاسایشی وڵات ببێتەوە."
لە لایەکی دیکەوە، فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئوردن ڕایگەیاند: "سیستەمەکانی بەرگریمان توانیویانە ٨ مووشەک بخەنە خوارەوە کە لە ئێرانەوە بەرەو خاکی شانشینی ئوردن هاوێژرابوون.