بەدواداچوون – INA
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سەنتکۆم)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند کە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی چڕیان بۆ سەر زیاتر لە ١٧٠ ئامانجی سەربازی لە ناو خاکی ئێران ئەنجام داوە.
ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" لە زاری فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە: "لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر زیاتر لە ١٧٠ ئامانجی سەربازیی ئێران."
سەنتکۆم ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشەکان چەندین جۆر ئامانجی ستراتیژییان گرتووەتەوە، لەوانە: سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی، کۆگاکانی درۆن و کۆگاکانی مووشەک.
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە بۆردومانەکان ژێرخانی لۆجیستیی ئێرانیان لە درێژایی کەناراوەکانی نزیک گەرووی هورمز کردووەتە ئامانج، بە مەبەستی پەکخستنی جووڵە سەربازییەکان لەو ناوچە هەستیارەدا.