🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پەرلەمان بە شێوەیەکی غیابی دەستی بە لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان کرد

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/09 16:38

بەغدا – INA

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستی بە پرۆسەی لێپرسینەوە لە حەیدەر مەککیە، سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان کرد، ئەوەش بەبێ ئامادەبوونی ناوبراو لە دانیشتنەکەدا.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێکدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: "ئەنجومەنی نوێنەران دەستی کردووە بە لێپرسینەوە لە حەیدەر مەککیە، سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان بە شێوەیەکی غیابی."

شایەنی باسە، بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان، جگە لە پرسی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، چەند بڕگەیەکی دیکەی لەخۆ گرتبوو، لەوانە سوێندخواردنی دەستووریی ژمارەیەک لەو پەرلەمانتارە نوێیانەی وەک جێگرەوەی پەرلەمانتارانی دیکە دەستبەکار بوون.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)