ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئوردن بڵاویکردووەتەوە ئەو وڵاتە هەشت مووشەک کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەرەو ئەو وڵاتە ئاراستە کراون، تێکشکاندووە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لەو هێرشانەدا نەبووە.
هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئوردن پەیامێکی هۆشداری بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاراستەی ئوردن کراون. باڵیۆزخانەکە داوای لە هاووڵاتیانی ئەمەریکایی کردووە دەستبەجێ لە شوێنی پارێزراودا پەنا بگرن.
ئەمە یەکەمجارە لە دوای ئاگربەستی نێوان ئێران و ئەمەریکا ئوردن بکرێتە ئامانجی هێرشی مووشەکی.
ئێران لە کاتی جەنگدا چەندین جار مووشەکی ئاراستەی هێزەکانی ئەمەریکا کە لە ئوردن جێگیرن، کردووە.