بەغدا – INA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتیی هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان دەستپێکرد.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند: "هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، کارەکانی دانیشتنی ژمارە (٢)ی لە خولی هەڵبژاردنی شەشەم، ساڵی یاسادانانی یەکەم، وەرزی یاسادانانی دووەم کردەوە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە دانیشتنەکە بە ئامادەبوونی ٢١٤ پەرلەمانتار دەستی پێکردووە.