🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

یەکێتیی تۆپی پێ پەسەندکردنی پەیڕەوی پێشبڕکێی جامی عێراق بۆ وەرزی وەرزشی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ ڕادەگەیەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/08 19:23

بەغداد - INA

مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، پەیڕەوی پێشبڕکێی جامی عێراقی بۆ وەرزی وەرزشی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ پەسەند کرد و بەسەر سەرجەم یانەکاندا دابەشی کرد.

یەکێتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بە شێوەیەکی کۆتایی و فەرمی، پەیڕەوی پێشبڕکێی جامی عێراقی بۆ وەرزی وەرزشی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ پەسەند کرد، و بەسەر سەرجەم یانەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکاندا دابەشکراوە بۆ ئاگاداربوون لێی و کارکردن بەپێی ناوەڕۆکەکەی، بە شێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ پەیڕەوەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و ڕێنماییە کارپێکراوە تایبەتەکانی ڕێکخستنی پێشبڕکێکان."

بەیاننامەکە ی خستەڕوو و وتی: "پەیڕەوەکە حوکمەكانی ڕێکخستن و کارگێڕی و هونەرییە تایبەتەکانی ئەنجامدانی پێشبڕکێی جامی عێراق، میکانیزمی بەشداریی یانەکان، سیستمی پاڵەوانێتییەکە، ڕێساکانی تۆمارکردنی یاریزانان، و ئەو ڕێکارە ڕێکخستنی و کارگێڕییانە لەخۆدەگرێت کە دەبێت پابەندبوون پێیانەوە هەبێت؛ ئەمەش بە مەبەستی دەستەبەرکردنی بەڕێوەچوونی باشی ڕکابەرییەکان بەپێی بەرزترین پێوەرە ڕێکخستنییەکان، و بەشداریکردن لە سەرخستنی پاڵەوانێتییەکە لە ماوەی وەرزی وەرزشی نوێی ٢٠٢٦-٢٠٢٧."

لە کۆتاییدا هاتووە: "پەسەندکردنی ئەم پەیڕەوە لە چوارچێوەی تەواوکردنی کارەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقدێت بۆ پشتپەستن بەو پەیڕو و ڕێنماییانەی کە سەرجەم پێشبڕکێ ناوخۆییەکانی ڕێکدەخەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێی تۆپی پێ، و بە ئامانجی بەهێزکردنی جێبەجێکردنی سیستمەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕێکخستنی و هونەریی پێشبڕکێکان."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)