🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دارێکی تەمەن ٣٠٠ ساڵ لە سلێمانی دەبڕدرێت و پۆلیس بەدوای تۆمەتبارەکەدا دەگەڕێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/08 20:14

سلێمانی - INA - لەمیا ڕەسوڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارێک ڕاگەیاند کە دارێکی تەمەن ٣٠٠ ساڵی لە قەزای دووکان بڕیوەتەوە.

پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، دەڵێت: "پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسەی کە دارێکی تەمەن درێژی بڕیوەتەوە کە تەمەنی نزیکەی ٣٠٠ ساڵ دەبێت لە قەزای دووکان بە مەبەستی دەرهێنانی شانەی مێشەنگ (هەنگوین)"، ئاماژەی بەوەشکردووە: "کامێراکانی چاودێری، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیك ئابیان لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە تۆمارکردووە و ئێستا بەدواداچوون دەکرێت بۆ پشکنیینی پەیوەندی ئەو ئۆتۆمبێلە بە ڕووداوەکەوە".

پۆلیس ڕوونیشیکردەوە: "دادوەری لێکۆڵینەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارەکە دەرکردووە، و بەڵێنی دا کە ڕێوشوێنی بەهێز و توندی یاسایی بگرێتەبەر دژی هەر کەسێک کە دەستدرێژی بکاتە سەر ژینگە و دارستانەکان".

لەکۆتاییدا ئاماژەی بەوەش کرد کە "لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، ٣٨٨ سەرپێچیکاری ژینگەیی دەستگیرکراون لەسەر دۆسیەکانی ڕاوکردنی نایاسایی، بڕینەوەی دار و دەستدرێژیکردنە سەر ژینگە".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)