بەغداد - INA
وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرۆکایەتی شاندێکی فەرمی باڵا گەیشتە دەوڵەتی کوەیت.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن بە سەرۆکایەتی شاندێکی فەرمی باڵادا گەیشتە دەوڵەتی کوەیت، کە شاندەکە پێکهاتووە لە قاسم عەبوودی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە، محەمەد حسێن بەحرولعلوم بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، و ژمارەیەک لە باڵیۆزان".
لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە: "شێخ جەراح جابر ئەحمەد سەباح، وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی کوەیت ، پێشوازی لە وەزیر و شاندی هاوڕێی کردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "بڕیارە وەزیری دەرەوە لە ماوەی ئەم سەردانەدا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی کوەیت ئەنجام بدات، بە مەبەستی تاوتێکردنی ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا، لەگەڵ تاوتێکردنی گرنگترین پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لەسەر ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا".