🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

پەیامنێرمان: ئاگرکەوتنەوەیەک لە گۆڕەپانی وەستانی بارهەڵگرەکان لە دەروازەی سنووریی ڕەبیعە كۆنترۆڵكرا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/08 18:47

نەینەوا - INA - محەمەد حەداد

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ئەو ئاگرکەوتنەوەیە كۆنترۆڵكرا کە ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی وەستانی بارهەڵگرەکان لە دەروازەی سنووریی ڕەبیعە کەوتەوە.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژەی بەوەش دا: ئاگرەکە گەیشتووەتە دوو بارهەڵگری عێراقی و سێیەم کە تورکی بووە، یەکێک لە بارهەڵگرەکان باری دار (تەختە)ی پێبووە، لە کاتێکدا دووەمیان ئامێری کارەبایی و پاتری بارکردبوو، بەڵام تا ئێستا جۆری باری بارهەڵگرە سێیەمەکە نەزانراوە.

وتیشی: ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوە بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)