نێودەوڵەتی – INA
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا سێنتکۆم، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێکردنی زنجیرەیەک هێرشی دژی ئێران ڕاگەیاند، و جەختی کردەوە کە ئامانج لێی سەپاندنی "باجێکی قورسە" لەسەر ئەو هێرشانەی ئێران کە کردیانە سەر ئەو کەشتییە بازرگانییانەی مەدەنییەکانیان لە ڕێڕووباوێکی نێودەوڵەتیدا دەگواستەوە.
فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاندووە: ئەم هێرشانە وەک وەڵامدانەوەیەک بوون بۆ ئەو پەلامارانەی کە سێ کەشتیی بازرگانییان لە کاتی پەڕینەوەیان لە گەرووی هورمز کردبووە ئامانج، ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم هێرشانە پەرەسەندنێکی مەترسیدارن کە هەڕەشە لە ئازادیی هاتوچۆی دەریایی نێودەوڵەتی دەکەن.
ئهوهیش هاتووه كه هێرشەکەی ئێران بێ پاساو و مەترسیدار بووە، و بە پێشێلکارییەکی ڕوونی ڕێککەوتنی ڕاگرتنی شەڕ (تەقەکردن) دادەنرێت، جەختیشی کردووەتەوە لەسەر بەردەوامبوونی فەرماندەییەکە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی هاتوچۆی دەریایی و مسۆگەرکردنی ئاسایشی ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەکان.