نێودەوڵەتی – INA
وزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ، مۆڵەتی تایبەت بە هەناردەکردنی نەوتی ئێرانی هەڵوەشاندەوە، و ڕۆژی 17ی تەممووزی ئەم مانگەی وەک دوا مۆڵەت بۆ کۆتاییهێنان بە مامەڵە بەردەوامەکان دیاری کرد.
لە بەڵگەنامەیەکی دەرچوو لە لایەن وەزارەتە ئەمریکییەکەوە هاتووە: "لە ڕێکەوتی 7ی تەممووزی 2026ەوە، مۆڵەتی گشتی کە لە ڕێکەوتی 21ی حوزەیرانی 2026 دەرچووبوو هەڵدەوەشێتەوە، و تا کاتژمێر 12:01ی بەرەبەیان بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕۆژی 17ی تەممووزی 2026دا، ڕێگە بە تەواوکردنی سەرجەم ئەو مامەڵە قەدەغەکراوانە دەدرێت، بە مەرجێک بە شێوەیەکی ئاسایی و پێویست بەسترابێتنەوە بە کۆتاییهێنان بەو مامەڵانەی کە پێشتر لە لایەن مۆڵەتە گشتییەکەوە ڕێگەیان پێدرابوو".