نەجەفی ئەشرەف – INA – ویسام مەلا
شێخ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە عێراق بە سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانییەوە، سبەینێ تەرمی شەهید سەید عەلی خامنەیی بەڕێ دەکەن.
شێخ خەزعەلی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "سەرەخۆشی لە سەرجەم موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان دەکەین لەم کۆستە گەورەیەدا"، ئاماژەی بەوەش دا کە "تەواوی عێراق؛ بە موسڵمانان، مەسیحییەکان و سابیئەکانییەوە، بە عەرەب و تورکمانەکانییەوە، بە سوننە و شیعەکانییەوە، تەرمی سەید خامنەیی بەڕێ دەکەن".
ڕوونی کردەوە کە "شەهید سەید خامنەیی نیشانە و سیمبۆلی حەق بوو لەم سەردەمەدا لە نێوان حەق و ناحهقدا".