نێودەوڵەتی – INA
مێتە فرێدریکسن، سەرۆک وەزیرانی دانیمارک، هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای ڕەتکردەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی دوورگەی گرینلاند، کە هەرێمێکی خاوەن دەسەڵاتی خۆبەڕێوبەریی سەر بە دانیمارکە.
لە کاتی بەڕێوەچوونی لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە، ڕایگەیاند: "بێگومان گرینلاند بۆ فرۆشتن نییە، ئێمە لە سەرەتاوە ئەمەمان ڕاگەیاندووە. ئەمەش ڕوونادات".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "گرینلاند بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە نایەوێت ببێتە بەشێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و چاوەڕوانم کە هەمووان ڕێز لە سەروەریی ئێمە بگرن".
سەرۆک وەزیرانی دانیمارک ئاماژەی بەوەش کرد کە وڵاتەکەی هاوکارییەکی سەربازیی باشی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا هەیە، کە بابەتەکانی پێوەست بە ئاسایش لە ناوچەی جەمسەری باکوور دەگرێتەوە.
جەختیشی کردەوە: "حەز دەکەین ئەم هاوکارییە بەرفراوانتر بکەین. تیم کاری تایبەتمان هەیە کە بەدیاریکراوی لێکۆڵینەوە لەم بابەتە دەکەن. بەڵام گرینلاند بۆ فرۆشتن نییە".