🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کەربەلای پیرۆز بڕیاری دا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بکرێتە پشووی فەرمی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/07/07 00:05

کەربەلای پیرۆز – INA

نەسیف جاسم خەتاتی، پارێزگاری کەربەلای پیرۆز، ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاری دا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکەدا بکرێتە پشووی فەرمی.

دیوانی پارێزگالەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "نەسیف جاسم خەتاتی، پارێزگاری کەربەلای پیرۆز بڕیاری دا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، ٨ی ئەم مانگە (تەممووز)، لە سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکەدا بکرێتە پشووی فەرمی، ئەمەش لەپێناو ڕەخساندنی دەرفەت بۆ دانیشتووانی کەربەلای پیرۆز بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن و بە خاکسپاردنی تەرمی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی، هاوکات بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەو شاند و هاووڵاتیانەی کە لە پارێزگاکانی دیکەوە بۆ بەشداریکردن لە بەڕێکردنی تەرمەکەدا دێن."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)