بەغداد – INA
نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، جەختی لەوە کردەوە کە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئەولەوییەتێکی نیشتمانییە و پێویستی بە تهبایی و هاوکاریی سەرجەم دەسەڵاتەکان هەیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە شاندێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد بە سەرۆکایەتیی فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران؛ لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسیی وڵات و چەند دۆسیەیەکی جێی بایەخی هاوبەش تاووتوێ کران."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە، بە شێوەیەک کە هاوکار بێت لە چەسپاندنی سەقامگیری، پشتگیریکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت، و هاوکاری لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو تەحەددییانەی ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە لە چوارچێوەیەکی دەستووری و یاساییدا."
ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە دیدارەکەدا باسی ئەو ڕێکارانە کرا کە حکومەت لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا گرتوویەتیە بەر، و مالیکی ستایشی گرنگیی بەردەوامبوون لەم ڕێڕەوەدا بە هەموو توندییەک کرد، و جەختی کردەوە کە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئەولەوییەتێکی نیشتمانییە و پێویستی بە یەکگرتوویی و هاوکاریی سەرجەم دەسەڵاتەکان و دامەزراوەکانی دەوڵەت هەیە."
بەپێی راگهیندراوهكه، مالیکی جەختی لەسەر پێویستیی ئەوە کردووەتەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران بە شێوەیەکی کاریگەر ڕۆڵی چاودێری و تەشریعیی خۆی بگێڕێت، ئەویش لە ڕێگەی بەدواداچوونی ئەدای دامەزراوە حکومییەکان و بەهێزکردنی بنەماکانی شەفافییەت و لێپرسینەوە، بە جۆرێک کە هاوکار بێت لە پاراستنی ماڵی گشتی و چەسپاندنی متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی بکات و دەرفەتەکانی سەقامگیری و گەشەپێدان لە عێراقدا بەهێزتر بکات.